فرۆكەكانی عێراق لەناو سوریادا بۆردومانی داعش دەكەن و 45 بەرپرسی داعش دەكوژرێن

شەممە, 23 حوزەیران 2018 12:17

فەرماندەی گشتی هێزە هاوبەشەكانی عێراق رایدەگەیەنیت ئەمرۆ شەممە فرۆكە F16 كانی عێراق لەناو سوریادا بۆردومانی داعشیان كردوە وبەهۆی بۆردومانەكەشەوە 45 بەرپرسی داعش كوژراون كەلەناویاندا بەرپرسی پۆستەی ئەبوبەكر بەغدادی هەیە.


لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمرۆ شەممە بڵاویكردوەتەوە رایگەیاندوە " ئەمرۆِ بەفەرمانی حەیدەرعەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فرۆكە F16 كانی عێراق لەناو سوریادا بۆردومانی داعشیان كردوە وبەهۆی بۆردومانەكەشەوە 45 بەرپرسی داعش كوژراون كەلەناویاندا بەرپرسی پۆستەی ئەبوبەكر بەغدادی و فەرماندەی پۆلیسی داعش هەن."


أ.س