عەبادی و سەدر هاوپەیمانیەتیان پێكهێنا

شەممە, 23 حوزەیران 2018 18:32

 

 

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران ی عێراق هاوكات سەرۆكی لیستی نەسر لەشاری نەجەف چاوی كەوت بە سەرۆكی لیستی سائیرون و هاوپەیمانیەتییەكیان راگەیاند.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكی لیستی نەسر سەردانی شاری نەجەفی كردووەو چاوی كەوتووە بە (موقتەدا سەدر) ی سەرۆكی رەوتی سەدرو هاوكات سەرۆكی لیستی سائیرون.

لیستەكەی عەبادی لەهەڵبژاردنەكانی مانگی رابردوو پلەی سێیەمی بەدەستهێنا لەدوای هەردوو لیستی سائیرونی سەدرو فەتحی هادی عامری.

بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە چەند كاتژمێرێكی خایاندووەو دواتریش دروستكردنی هاوپەیمانییەتیەكیان راگەیاندووە، پێشیان وابووە كە ئەوە كۆسپە مەزهەبییەكان دەبڕێت.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، بۆ دروستكردنی ئەو هاوپەیمانیەتییە سەدر (10) خاڵی لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) خستۆتە بەرباس و لێكۆڵینەوە، لەوانە بنەبڕكردنی گەندەڵی و بەهێزكردنی سوپاو دەستوەرنەدان لەكاروباری حكومەت و چەند خاڵێكی تر.

 

ئـ . كـ