داعش هۆشداری بە بەغدا دەدات

یەک شەممە, 24 حوزەیران 2018 05:28

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش گرتە ڤیدیۆییان بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا چەند بارمتە دەبینرێن و ئەو گروپە داوا دەكات كە هەموو ژنە بەندكراوانی سونی سەر بە گروپەكەی كە لە بەندیخانەكانی عێراقدان ئازاد بكرێن.

ئەو گروپە دەڵێن، سێ ڕۆژ مۆڵەت بە حكومەت دەدەن كە ئەو بەندكراوانە ئازاد بكات، ئەگینا هەر ئەو شەش پیاوەی كە لە گرتەڤیدیۆكەدا دەبینرێن دەیان كوژن، واتا ئەوانەی خۆیان بە پۆلیس و چەكداری سەر بە حكومەت دەناسێنن.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە سەر ماڵپەرێكی ئەو گروپەدا بڵاوبۆتەوەو یەك هەفتە دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش ڕایگەیاند، (17) پۆلیس و ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕفاندوون، كە زۆربەیان حەشدن و بە لایەنگری لە حكومەت شەڕ دەكەن.

لەم هەفتەیەی دوایی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران لە ژێر گوشاردایە لە بەر ئەوەی داعش سەرلە نوێ دەستی بە بارمتەگرتن كردۆتەوە.

 

 

ئـ . كـ