ڤیدیۆ... بۆیەكەم جار دانیشتنێكی تایبەتی لیكۆڵینەوە لە سەدام حسێن بڵاودەكرێتەوە

دوو شەممە, 09 تەمموز 2018 09:50

 

 

ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن، بۆ یەكەم جار دیمەنی دانیشتنێكی لێكۆڵنەوەی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشوی عێراق بڵاودەكەنەوە، كە تەنها یەك دادوەر و پارێزەری تایبەتیەكەی ئامادەی بوون.


ئەگەرچی مێژوو و بەرواری دانیشتنەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بە شێوازی جل و بەرگ و گفتوگۆكاندا، پێ دەچێت سەرەتای پرۆسەی دادگایی كردنی سەدام حسێن بێت كە دواتر بە بڕیاری لەسێدارەدانی كۆتایی هات.