یه‌ده‌گی پاره‌ی بیانی له‌ عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه‌

دوو شەممە, 09 تەمموز 2018 13:25

 

بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ ئاشكرا كرد یه‌ده‌گی پاره‌ی بیانی له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوو بۆ (55.7)ملیار دۆلار به‌رز بۆته‌وه‌ .

 سه‌رچاوه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندی  به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌سكای نیوزی راگه‌یاندوه‌ یه‌ده‌گی پاره‌ی بیانی له‌ مانگی حوزه‌یران بۆ (55.7) ملیار دۆلار به‌رز بۆته‌وه‌ .

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ زیاد كردنی پاره‌ی بیانی بۆسه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌ی كارگێری ده‌گه‌رێته‌وه‌، وه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌و ولاتانه‌ی یه‌ده‌گی پاره‌ی به‌ ته‌واوی بیانیه‌، دۆلار به‌رێژه‌ی (100%) داواكاری له‌سه‌ره‌ .