داعش دوو گوند بۆردومان دەكات

سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 05:31

 

 

نیوەشەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی بۆردومانی دوو گوندی سنووری شارەدێی حەویجەیان كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی كەركوك 24، نیوەشەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش بەهاوەن بۆردومانی هەردوو گوندی (زەربان و فەتحە) یان لەسنووری شارەدێی حەویجە كردووە.

لەم دوو گوندە چەكدارانی حەشدی شەعبی جێگیركراون و لەماوەیەكی كەمیشدا داعش (20) گولە هاوەنی ئاڕاستەی ئەو دوو گوندە كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی بوونی زیانەكانی.

 

ئـ . كـ