پۆلیسی فیدراڵی خەندەق لێدەدات

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 06:00

 

 

هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لەنێو دووزخورماتوو – كەركوك دەستیان بەلێدانی خەندەق كردووە.

خەدەقی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لەسەر شەقامی گشتی نێوان دووزخورماتوو – كەركوك و لەنێوان گوندی (مەهاوش) و هەرسێ‌ گوندی (هەفتەغار) و گوندەكانی (عەلی و مەنسورو دارا) لێدراوە.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) نووسیویەتی، بەپێی زانیارییەكان درێژی خەندەقەكە هەشت كیلۆمەترەو لەسەرەتای شەقامی گشتی دەست پێدەكات و تاكو دەگاتە نزیك خەندەقی كۆنی هێزەكانی پێشمەرگە لێدەدرێت.

 

 

ئـ . كـ