حه‌یده‌ر عه‌بادی بریاریێك بۆهێزه‌كانی ناوه‌خۆ به‌رگری ده‌رده‌كات

دوو شەممە, 16 تەمموز 2018 13:45

به‌فه‌رمانێكی وه‌زاریدا ئەمڕۆ ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، بە مەرجێک ئەو ئەفسەرانە شایستەی بەرزکردنەوەی پلە بن له‌مانگی ته‌موزدا ..

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە(حەیدەر عەبادی)  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێکی دیوانی دەرکردوە بریاریداوه‌ به‌  بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، فەرمانەکەش لە مانگی تەمموزدا جێبەجێدەکرێت و ئەو ئەفسەرانە دەگرێتەوە کە شایستەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە 8ی کانونی دووەمی 2018دا (حەیدەر عەبادی) فەرمانێکی دیکەی دیوانی دەرکرد بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانەکەش لە هەمان مانگدا جێبەجێکرا و ئەو ئەفسەرانەی گرتەوە کە شایستەبوون. 

ن.ش