ئێران : لەبەر ئەم خاڵە كارەبا بە عێراق نادەین

چوار شەممە, 18 تەمموز 2018 05:45

 

 

 

ئێران رایگەیاند، لەبەر پێویستیان بە وزەی كارەبا، هەناردەی ووزەی كارەبایان بۆ عێراق كەمكردۆتەوە، ئەوەش بەپێی ڕێكەوتنێكی پێشوویان بووە.

(رەزا ئەردەكانیان) وەزیری وزەی ئێرانی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، راگرتنی هەناردەی وزەی كارەبا لە وڵاتەكەیەوە بۆ عێراق لەسەر بنەمای ڕێككەوتنێكی پێشوویان بووە، بەوەی كە تاكو پێداویستی وڵاتەكەیان لەكارەبا پڕ نەبێتەوە ئەوان كارەبا بە شوێنی تر نەدەن.

ناوبراو وتیشی، عێراق پێویستی یەجگار زۆری بە وزەی كارەبا هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی هاوین، ئێرانیش لە ئێستادا لە ناوخۆی وڵاتەكەی پێویستی بەكارەبای زیاتر هەیە، بۆیە نەیانتوانیوە كارەبا بە عێراق بدەن.

ئەو وەزیرەی حكومەتی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، كە چەند رۆژ لەمەوبەر وەزیری كارەبای عێراق سەردانی تارانی كردووەو لە ڕەوشی كارەبای ئێران تێگەیشتووە.

جێگەی باس كردنە لە حاڵی ئێستادا عێراق پەنای بردۆتە بەر سعودییە بۆ دابین كردنی وزەی كارەبا.

 

ئـ . كـ