"داعش لەهەوڵدایە بگەڕێتەوە عێراق"

19/07/2018 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، گروپە چەكدارەكانی داعش جارێكی تر لەهەوڵی ئەوەن بگەڕێنەوە عێراق.

رۆژنامەكە نووسیویەتی، گروپە چەكدارەكانی داعش بەتەواوەتی لە عێراق لەناونەچوون، بەڵكو كەمبوونەتەوە، لە ئێستاشدا جارێكی تر لەهەوڵی ئەوەن بگەڕێنەوە.

گروپە چەكدارەكانی داعش لەنێوان شارەكانی سەڵاحەددین و دیالەو باكووری بەغداو باشووری كەركوك و بەشێك لەسنووری موسڵ چاڵاكیان هەیە.

(هیشام هاشمی) توێژەری عێراقی لەبواری بنەبڕكردنی تیرۆر لە راپۆرتێكیدا رایگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی داعش جارێكی تر لەهەوڵی گەڕانەوەن بۆ عێراق و ئێستاش سەرقاڵی ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانیانن.

 

 

 

ئـ . كـ