تەنها لە بەسرە 1600 كۆمپانیای سەر بە حیزبەكان هەیە

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 08:16

 


هاوشێوەی هەرێمی كوردستان لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، حیزب دەستی هەیە لە زۆرێك لە كایەكانی ژیاندا و تەنها لە بەسرە 1600 كۆمپانیا هەیە كە سەر بە حیزبەكان و كەسایەتیەكانی نزیك لەوانەوەن.


كەریم شەواك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو رێگاچارانەی حكومەت گرتویەتیە بەر لە پێناو دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان بە ڕاگەیاندنی ژمارەیەك هەلی دامەزارندن پیشەییانە نیە و لێكۆڵینەوەی لەسەر نەكراوە.


وتیشی: لە بەسرە 1600 كۆمپانیا هەیە كە سەر بە حیزبەكان و كەسایەتیەكانی نزیك لەوانەوەن.


ماوەی 10 ڕۆژ لە پاریزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دژی گەندەڵی و كەمی خزمەتگوزاریەكان خۆپیشاندانی بەرفراوان بەرَیوەچوو كە بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و برینداربوون.