كه‌سێك له‌به‌رده‌م دادگا ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 11:18

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری به‌غداد ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌مرۆ پێنچ شه‌مه‌ كه‌سێك له‌به‌رده‌م دادگا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابویه‌وه‌  .

 سه‌رچاوه‌كه‌ به‌سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاندوه‌ : كه‌سێك له‌به‌رده‌م دادگای به‌غدا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا دوای  ئه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاویه‌وه‌، ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتا .

 سه‌رچاوه‌كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ ئاماده‌ بوانی نزیك دادگا هه‌وڵیان دا كه‌سه‌ رزگار بكه‌ن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌ .

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ هاوسه‌ران روی له‌زیاد بوون كردوه‌ به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی جیاواز، له‌وانه‌ لایه‌نی  ئابوری و  كێشه‌ی خێزانی .

 ن.ش