سه‌در داوایه‌ك ئاراسته‌ی حزبه‌ عێراقیه‌كان ده‌كات

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 12:09
به‌رپرسی ره‌وتی سه‌در  داوای راگرتنی گفتوگۆو دانوستانەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەكات، تا ئەوكاتەی داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێت.

سەرۆكی رەوتی سەدر( موقته‌دا سه‌در ) له‌توێكدا له‌لاپه‌ره‌ه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی كوتلە براوەكانی هەڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووە، داوای لێكردوون گفتوكانیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق رابگرن، تا ئەوكاتەی داواكاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێت.

(سەدر ) داواشیكردووە شانەیەكی كاركردنی جدی لەگەڵ حكومەت و بەهەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران پێكبهێنرێت، بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییە رەواكان.
 ن.ش