كەركوك... هێرش دەكرێتە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی

شەممە, 21 تەمموز 2018 08:40


شەوی ڕابردوو بە نارنجۆك هێرش دەكرێتە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە باكوری كەركوك و زیانە گیانیەكانی هێرشەكە نەزانراوە.


بە گویرەی هەواڵی شەفەق نیوز، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، چەند چەكدارێك بە نارنجۆك هێرشدەكەنە سەر بارەگای میلشیای ( جی الموئمل) لە باكوری ڕۆژئاوای كەركوك و هەڵدێن.


ئامارە بەوە كراوە دوای هێرشەكە، پاسەوانانی بارەگاكە بە هەرەمەكەی تەقە دەكەن.


هەروەك هیچ ئامارێك لە بارەی زیانە گیانیەكانی هێرشەكە ڕانەگیراوە.