لە ترسی خۆپیشاندانەكان، هەفتەی ڕابردوو 300 بەرپرس عێراقیان جێهێشتووە

شەممە, 21 تەمموز 2018 10:51

 


لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی باشور و گەشتنی بە بەغدا، بەرپرسانی عێراقی لە تری چوونی خۆپیشاندانەكان بۆ ناوجەی سەوز، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی بەغدا و نەجەفەوە عێراق جێ دەهێلن.


بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی سكای پرێس، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەردوو فڕۆكەخانەی بەغدا و نەجەفەوە، گەشتی 300 پەرلەمانتار و وەزیرانی پێشوو، سیاسەتمەدار تۆماركراوە.


گەشتی بەرپرسانی عێراقی لە كاتێكدایە خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشور لە پەرەسندندایە و ڕۆژی ڕابردووش لەكاتی هەوڵی خۆپیشاندەران بۆ چونە نێو ناوەچی سەوز، بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران كرا .


بە گوێرەی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق تەنها ڕۆژی ڕابردوو دوو خۆپیشاندەر كوژراوە و 45 كەسیی دیكە برینداربوون كە بەشێكیان ئەندامی هێزە ئەمنیەكانن.