روانگه‌ی عێراقی بۆمافه‌كانی مرۆڤ : ده‌سه‌ڵاتداری عێراقی هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری ده‌ستپێكردووه‌ه

یەک شەممە, 22 تەمموز 2018 12:52

روانگەی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات ، دەسەڵاتدارانی عێراق هەڵمەتێكی رەشبگیریان دەستپێكردوە دژی چالاكانی خۆپیشاندانەكان لە شاری بەغداو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری ئه‌م وڵاته‌ .

(هشام هاشمی) ئەندامی روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، دەزگا ئەمنیەكان (348 )كەسیان دەستگیر كردووە، لەناو دەستگیر كراوەكاندا (314) كەسیان  بەزۆر بەڵێننامەیان پێ ئیمزاكراوە،  بەشداری خۆپیشاندان ناكەن ئازاد كراون.

وتەبێژه‌كه‌ی روانگه‌ی عێراقی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ : لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوەو بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان،( 831 ) كەس بریندار بوون لە هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران، چەند كەسێكیش كوژراون. 

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان ماوه‌ چه‌ند رۆژه‌ خۆپیشاندان ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌راستی عێراقی گرتۆته‌وه‌،ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت چه‌ند به‌لێنێكی پێداون "به‌ڵام خۆپیشانده‌ران متمانه‌یان به‌ به‌ڵینه‌كانی حكومه‌ت نه‌ماوه‌.