حەشدی شەعبی: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك، یەكسانە بە گەڕانەوە بۆ نائارامی و تیرۆر

پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 08:29

 


وتەبێژی حەشدی شەعبی لە كەركوك ڕایدەگەیەنێت ناكرێت لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتدا ساش بكرێت بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی كورد بۆ كەركوك كە ئەمەش مانای گەڕانەوەیە بۆ چوارگۆشەی تیرۆركردن و نائارامی لە پارێزگاكەدا.


عەلی حەسەینی وتەبێژی میحوەری باكوی حەشدی شەعبی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە ، گەڕانەوەی دەسەڵاتی كوردی بۆ پارێزگای كەركوك، بە واتای گەڕانەوەیە بۆ چوارگۆشەی سەرەتا كە بریتیە لە تیرۆركردن و تاكڕەوی دەسەڵات.


دوپاتیشی كردەوە " ئەو مەرجانەی كورد دایانناوە بۆ ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسیەكانی پیكهێنانی حكومەت تاوتوێبكرێت ، تەعجیزین و بەهیچ شێوەیەك ناكرێت قبوڵ بكرێت".


وتیشی: هەموو ناوچە جێناكۆكەكان بە پێی دەستوری عێراقی بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەنەوە بە گەڕانەوەی دەسەڵاتی كوردی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی.