سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ئێران زیان به‌عێراق ده‌گه‌ینێت

پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 12:05

 

راوێژكاری ئابوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ته‌هران كاریگه‌ری هاتنی  زیاره‌تكارانی ئاینی ده‌بێت بۆعێراق .

 (مزه‌فه‌رمحمه‌د سالح ) راوێژكاری ئابوری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به‌تۆری فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند : سزاكانی ئه‌مه‌ریكا زیان به‌ ئابوری عێراق ده‌گه‌ینێت و كاریگه‌ری درووست ده‌كات سه‌باره‌ت به‌هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی .

 راوێژكاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ بازاری عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی ئێرانی گرتوه‌ له‌وانه‌ لایه‌نی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبیل و كه‌ل و په‌لی بیناسازی،  له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا ساڵانه‌ زیاتر له‌ دووملیۆن بۆسێ ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ناوچه‌ ئاینه‌كانی عێراق ده‌كات، ئه‌مه‌ وا ده‌كات عێراق له‌م چالاكیه‌ ئابوریه‌ بێبه‌ش بێت .

 سالح ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر هاتنی هه‌ر گه‌شتیارێك بۆعێراق بری (40) دۆلار وه‌رده‌گیرێت .

 ن.ش