ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند دەكات بەسەر عێراق

چوار شەممە, 15 ئاب 2018 07:34


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشیاری توند دەداتە حكومەتی عێراقی لەسەر پابەند بوون بە بریِارەكانی ئەمریكا بە سزادانی ئێران، بە پێچەوانەوە عێراق خۆی ڕوبەڕوی سزا دەبێتەوە.


هیزەر ناویرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر لێدوانەكانی حەیدەر عەبادی سەبارەت بە بەردەوامی بازرگانی لەگەڵ ئێران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆنامەنوسیدا ووتی: هەەوو لایەك ئاگادارن لەسەر هۆشیاریەكانی ئێمە بەرامبەر بە ئێران و بازرگانیكردن لەگەڵیدا و ڕەتكردنەوەی مامەڵەی دۆلار لەگەڵ ئێراندا، بەردەوامیش دەبین لە سزادانی ئەو وڵاتانەی ئەو سزایانە پێشێل دەكەن".


دوێنێ سێ شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی ڕایگەیاندبوو بەشێوەیەكی نا تەواو عێراق ئاگاداری سزاكانی ئەمریكا دەكات لەسەر ئێران، ڕەتیشی دەكاتەوە دۆلار بەكاربهێنێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێراندا.