بزانه‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوو چی روو ده‌دات

چوار شەممە, 15 ئاب 2018 12:40

 ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات  له‌ دوو رۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری گه‌وره‌ له‌ عێراقدا رووده‌دات و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مان چاو هه‌ڵدێنێت، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوو چه‌ندین كاری چاوه‌روان نه‌كراو روو ده‌دات .

(عبدالهادی موحان السعداوی) ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی  ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكیدا به‌ سومه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاند:راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ته‌نیا دوو رۆژی ماوه‌ و پێکدێت له‌ فه‌تح، ده‌وڵه‌تی یاسا و چه‌ندین هێزی سوننی و کوردی، وه‌ ئیراده‌یه‌کی نیشتمانی هه‌یه‌ و به‌دوورده‌بێت له‌ فشاره‌ ده‌ره‌کی و سیاسییه‌کان، کارده‌که‌ین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ به‌شبه‌شێنه‌، چه‌ندین كاری چاوه‌روان نه‌كراو  له‌ ماوه‌ی داهاتوودا رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ بوونی دوو قه‌واره‌ له‌ په‌رله‌ماندا که‌ یه‌کێکیان پشتیوانی حکومه‌ت و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بارێکی دروسته‌ و هه‌نگاوی بۆ ده‌نێین.

سه‌عداوی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند :بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز واده‌کات حکومه‌تێکی به‌هێز دروستبێت و بتوانێت كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان پێشکه‌شبکات و ده‌ستبگرێت  به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیدا .
ن.ش