داعش هێرشێكی گەورە دەكاتە سەر حەشدی شەعبی

یەک شەممە, 19 ئاب 2018 05:29

 

 


بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و شەڕێكی سەخت ڕوویداوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كەركوك 24 بڵاویكردۆتەوە، گروپە چەكدارەكانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە پەلاماری گەڕەكی (بوجراد) ی قەزای بێجیان داوە كە چەكدارەكانی (ئەلبونەمر) ی باڵێكی حەشدی شەعبی تێدابووەو شەڕێكی سەخت ڕوویداوە.

هاوكات باسی ئەوەشكراوە، كە لە پێكدادانەكەدا هەردوو لا كوژراوو برینداریان هەبووە، شەڕەكەش چەند كاتژمێرێكی خایاندووە.

 

 

ئـ . كـ