حه‌وت كه‌س كوژران

چوار شەممە, 12 ئەیلول 2018 13:29

 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم یەکێک لە چێشتخانەکانی ناحیەی حەجاج لە باکوری تکریت ده‌ته‌قێته‌وە،به‌م هۆیه‌وه‌ (49)قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ .

بەگوێره‌ی  ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەو تەقینەوەیەدا حه‌وت کەس کوژراون و( ٤٢ )کەسی تر برینداربوون.

 زۆرجار هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆنانخواردن روو له‌م چێشتخانه‌یه‌ ده‌كه‌ن "ئه‌مه‌ش هۆكار بووه‌ بۆئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ له‌م شوێنه‌ رووبدات .

راگه‌یاندنه‌كانی عێراق ئاشكرایان كردوه‌  تائێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی ڕانەگەیاندووە، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئیدان ه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی كرد .

 ن.ش