فەیاز سكاڵای لەدژی عەبادی تۆمار كرد

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 20:21

 

 

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سكاڵای لەسەر سەرۆك وەزیران بەرز كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو لە پۆستەكەی لایبردبوو.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدوو هەفتەی رابردوودا (فالح فەیاز) ی لە پۆستی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی دوورخستەوە، ئەوەش نیگەرانی چەند هێزو لایەنێكی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا، سەرچاوەیەكی نزیك لە فەیازیش ڕایگەیاند، ناوبراو تانەی لە دژی عەبادی تۆمار كردووە.

ئەم سارچاوەیە وتیشی، فەیاز سوورە لەسەر دادگایی كردنی عەبادی و كارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە نایاسایی ناوبردووە.

نووسینگەی عەبادی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، بە هۆی داواكاری (فالح فەیاز) بۆ كاری سیاسی و حزبی، ناوبراو لە سەرۆكایەتی حەشدو ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆك وەزیران دوور دەخرێتەوە، چونكە بە پێی یاسا ناتوانێت ئەم دوو كارە پێكەوە ئەنجام بدات.

 

 

ئـ . كـ