فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری بەسرا دەردەكرێت

هەینی, 14 ئەیلول 2018 06:24

 

 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری بەسرە دەركرد بەتۆمەتی ئەوەی سوكایەتی كردووە.

لە نوسراوێكدا دادگای پێداچوونەوەی دیالە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای دەستبەجێ دەستگیركردنی (ئەسعەد عیدانی) پارێزگاری بەسرە دەكات، بەهۆی سكاڵایەكەوە كە لە قەزای بەعقوبە لە دژی تۆماركراوە.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەكردبوو، وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پێشووی پۆلیسی بەسرە سكاڵایان لە دژی پارێزگاری بەسرە تۆماركردووە، بە تۆمەتی ناوزڕاندن.

پێشتر (ئەسعەد عیدانی) پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاندبوو، بەڵگەی لەبەردەستە كە دەیسەلـمێنێت فەرماندەی پێشووی پۆلیسی بەسرە لە گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل تێوەگلاوە.

 

 

ئـ . كـ