فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان حەشدی شەعبی بۆردومان دەكات

سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 05:33

 

 

لەسنووری پارێزگای سەڵاحەددین، فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان بۆردومانی بنكەیەكی چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوان بۆردومانی كۆگایەكی چەك و جبەخانەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كردووە لەسنووری پارێزگای سەڵاحەددین، بەڵام ئاماژە بەبوونی زیانەكانی نەدراوە.

بۆردومانكردنی ئەو كۆگایەی حەشدی شەعبی لەكاتێكدایە كە چەند هەفتە لەمەوبەر ئەمریكا داوای كرد چەكدارانی حەشدی شەعبی لەناوچە سوونییەكان پاشەكشە بكەن، ئەگەرنا خۆیان بەرپرسیارن.

 

 

ئـ . كـ