هادی عامری كشانەوەی خۆی لە پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند

سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 07:01

 


هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح كشانەوەی خۆی لە پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاشكرا كرد و ڕایدەگەیەنێت كاندیدێك دیاری دەكەن كە بگونجێت لەگەڵ پێوەرەكانی مەرجەعیەتی شیعە و بەڕاوێژ لەگەڵ لایەنی كوردی.


كەمێك لەمەوبەر هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح ی سەر بە حەشدی شەعبی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ووتی: ئێستا بە فەرمی كشانەوەم لە خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕادەگەیەنم بۆ ئەوەی ڕێگا خۆش بكرێت لە چوارچێوەی ڕاسپاردەی مەرجەعیەت بێنە پێشەوە.


وتیشی: دیاری كردنی پاڵێوراوی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتیمانیە كە لای هەمووان قبوڵكراو بێت و كە لەم قۆناغەدا كەسێكی بێ لایەن بە شیاو دەزانین بە ڕاوێژ لەگەڵ لایەنی كوردی.
دوپاتیشی كردەوە هەر پاڵێوراوێكی لەوشێوەیە هەبێت ئێمە پشتیوانی لێ دەكەین.