بە كۆی 40 دەنگ، یەكێتی د.بەرهەم ی كردە كاندیدی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار

19/09/2018 - 14:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

كەمێك لەمەوبەر ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە فەرمی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلا كردەوە و زۆرینەی ڕەهای دەنگەكان بە د.بەرهەم دراوە و مەلا بەختیاریش كۆبونەوەكەی جێهێشتووە.


كەناڵی سۆمەریەی عێراقی لە زاری سەركردەیەكی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتیدا، جگە لە مەلا بەختیار سەرجەم كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا كشاونەتەوە لە بەرژەوەندی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەو مەرجەی بگەڕێتەوە بۆ نێو یەكێتی.


ئاشكرای كردووە د.بەرهەم 40 دەنگی سەركردایەتی بەدەستهێناوە لە بەرامبەر حەوت دەنگی نەیاردا.


ئاماژەی بەوەش كراوە سەرةتا هەاتنەوەی بۆ نێو یەكێتی قبوڵكراوە.