موچه‌ پاشكه‌وتكراوه‌كانی سێ ساڵی رابردوو خه‌رج ده‌كرێت

چوار شەممە, 19 ئەیلول 2018 14:27

 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زا‌ره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ‌ وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربریوه‌ به‌خه‌رج كردنی موچه‌ی پاشه‌كه‌وتی سێ ساڵی  فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای موسڵ.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا (د محه‌مه‌د ئیقبال عومه‌ر سه‌یده‌لی )وه‌زیری په‌ره‌ده‌ی عێراق ئاشكرای كردوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی بریاری داوه‌ به‌خه‌رج كردنی سه‌رجه‌م موچه‌ی پاشكه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای موسڵ.

 ئیقبال دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ چاودێریه‌كی وردی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات تاوه‌كو سه‌رجه‌م موچه‌ی پاشه‌كه‌وتی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێت .

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌و كاته‌ی ئه‌و پارێزگای موسڵ ‌ كه‌وته‌ ده‌ست رێكخراوی تیرۆرستی داعش، تا ئه‌و كاته‌ی پارێزگاكه‌ رزگار كرا، فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و شاره‌ هیچ موچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرت، كه‌ماوه‌ی سێ ساڵ بوو .  

 ن.ش