سوونەكانی عێراق و ئەردوگان كۆدەبنەوە

شەممە, 22 ئەیلول 2018 07:04

 

 

سەرچاوە عێراقییەكان لە دیداری لێژنەیەك لە هاوپەیمانی سوننەكان لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا دیداریان كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری نەهرەین، سەرچاوە عێراقییەكان لە دیداری لێژنەیەك لە هاوپەیمانی سوننەكان لەگەڵ (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەتەوە.

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەكردووە، لێژنەیەك لە هاوپەیمانی سوونەكان بە سەرۆكایەتی (خەمیس خەنجەر) لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردوگان دیدارو گفتوگۆیان كردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، خەنجەرو بڕێك لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردوگان دۆخی گۆڕانكارییەكانی عێراق و هاوكاری نێوان دوو وڵاتەكەو ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازاد كراوەكانیان لێكداوەتەوەو گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە.

 

 

 

ئـ . كـ