بەهۆی هێرشەكەوە، ئێران دوو دەروازەی لەگەڵ عێراق دەخست

شەممە, 22 ئەیلول 2018 09:26

 

لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ هێرشێك كرایە سەر نمایشێكی سەربازی لەئێران، حكومەتی ئەو وڵاتە دوو دەروازەی لەگەڵ عێراق داخست.

 


بەگوێرەی هەواڵێكی سۆمەریە نیوز، حكومەتی ئێران لە دوای هێرشەكەی سەر نمایشە سەربازیەكەی ئێران، هەردوو دەروازەی‌ سنووری‌ شەلامچە و شیبی‌ لەگەڵ‌ عیراق داخست و بەوهۆیەوە جوڵەی‌ بازرگانی‌ و گەشتیاران لە هەردوو دەروازەكەدا ڕاگیراوە.

 


جێگای ئاماژەبۆكردنە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نمایشێكی سەربازی لەشاری ئەهوازی باشووری ئێران دەستی پێكرد و لەكاتی بەڕێوەچونی نمایشەكەدا هێرشێكی چەكداری ئەنجام دراوەو بەهۆیەوە هەشت سەرباز كوژران و 20 كەسی دیكەش برینداربوون.

 

 

 

 

س ب