حزبی ده‌عوه‌ ڕێكنه‌كه‌وتن له‌ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

شەممە, 22 ئەیلول 2018 13:07

سەرکردایەتى و ئەنجومەنى شوراى حزبى دەعوە شکستیان هێنا لە دیاریکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق.

عەباس موسەوى راوێژکارى میدیایی سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە تویتێکدا رایگەیاند،"کۆبوونەوەکەى حزبى دەعوە بە بێ کاندیدکردن یان تەبەنیکردنی هیچ کەسێک بۆ پۆستى سەرۆکایەتى وەزیرانى عێراق کۆتاییهات".

ئەمرۆ سەرکردایەتى وئەنجومەنى شوراى حزبى دەعوە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەى بارودۆخى عێراق و پرۆسەى سیاسى و دیاریکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق پێکەوە کۆبوونەوە، بەڵام نەیانتوانى کەسێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندید بکەن.




ف.ق