ئه‌مریكاو ئێران له‌سه‌ر داهاتووی عێراق شه‌ڕیانه‌

شەممە, 22 ئەیلول 2018 13:25

باڵیۆزى ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌هه‌مبه‌ر جموجوڵەکانى قاسم سلێمانى لە عێراق 

نیکى هەیڵى باڵیۆزى ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند،"جموجوڵەکانى قاسم سلێمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سەربە سوپاى پاسداران لە عێراق بۆ ئەوە نییە یارمەتیدەرى پێکهێنانى حکومەتێک بێت وەڵامدەرەوەى خواستەکانى گەلى عێراق بێت".

هەیڵى ئاماژەى بەوەشکرد، قاسم سلێمانى لە عێراقە بۆ ئەوەى حکومەتێک پێکبهێنرێت ملکەچى ئێران بێت.

لە ١٢ ى مانگى ئایارى رابردودا هەڵبژاردنى پەرلەمانى لە عێراق بەرێوەچوو، بەڵام تا ئێستا سەرۆکى پەرلەمانى نوێ دیاریکراوە و پێکهێنانى حکومەتى نوێ و دانانى سەرۆک کۆمارى نوێ یەکلای نەبووەتەوە.
به‌شێك له‌ چاودێرانی سیاسیش هه‌ڵبژاردنی مه‌حه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ده‌ستكه‌وتی ئێران ده‌زانن .

ف.ق