بەرهەم ساڵح جارێكی تر نا ئومێد دەكرێتەوە، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دواخرا

یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 06:33

 

دوای ئەوەی بە ئومێدی گەشتن بە كورسی سەرۆك كۆمار، بەرهەم ساڵح سەرۆكی پێشوی هاوپەیمانی دیموكراسی گەڕایەوە نێو یەكێتی و وەك تاكە كاندید بەڵێنی پێ درا، بەڵام بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمان بە هەوڵی پارتی و بوونی كاندیدێكی تری یەكێتی لە بنەماڵەی تاڵەبانی بەشێوەیەكی فەرمی، پێ دەچێت هەمان سیناریۆی كێبركێی د.بەرهەم و فوئادمەعسوم دوبارە بكاتەوە، لەكاتێكدا دەبوو پێش هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان ئەو پرسە یەكلا بیێتەوە بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە بۆ بەرواری 3ی 10 دوا بخرێت..


ئەمڕۆ یەك شەممە پێچەوانەی بڕیارەكەی پێشووی، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی كاری دانییشتنی 25ی مانگ ڕۆژی سێ شەممەی بڵاوكردەوە و لە كارنامەكەدا تەنها دوو برگە لە خۆ دەگرێت كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لە خۆ ناگرێت ئەوانیش بریتن لە بڕگەی دیاری كردنی لیژنەی هەمیشەییەكان پەرلەمان و پرسی دابینكردنی خزمەتگوزاریە بۆ پارێزگای بەغدا.
بڕیارەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دوای ڕۆژێك لە سەردانە لە ناكاوەكەی شاندی پارتی هات بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و هەوڵەكانیان بۆ دواخستنی دیاری كردنی ئەو پرسە لە ڕۆژی سێ شەممەدا.


هەروەك لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاواكەی جەلال تاڵەبانی بەربەستێكی دیكەی بەردەم بەرهەم ساڵح دەبێت دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی شكستی هێنا، بەڵام لە ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی فۆرمی كاندید بوونی پێشكەش كرد، ئەمەش جارێكی دیكە ئەگەری دوبارە بوونەی سیناریۆی شكشتی بەرهەم ساڵح بەهێز دەكات هاوشێوەی دیاریكردنی فوئاد مەعسوم بۆ سەرۆك كۆمار.