موقتەدا سەدر: پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق

یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 10:08

 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت: پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و حكومەتی نوێی جیاوازی نەكات.


موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگیری سەرۆكی پارتی كۆبویەوە، دواتر نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: موقتەدار سەدر داوایكرد بەپەلە بكرێت لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقدا.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە حكومەتی نوێی عێراق جیاوازی نەكات لە نێوان پێكهاتەكان و باوكایەتی بكات لە نێوان پێكهاتەكاندا و جكومەتێك بێت داواكارییەكانی هاوڵاتیان جێبەجێ بكات.

 

 

 

س ب