ئیسرائیل : بە ووردی چاودێری خاكی عێراق دەكەین

یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 18:06

 

 

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوان لە نزیكەوە چاودێری چاڵاكییەكانی ئێران دەكەن لەنێو خاكی عێراق.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی هائارتز، (ئۆری ئارۆن) فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، ئەوان بە ووردی چاودێری رەوشی سیاسی و ئاسایشی ناوچەكە دەكەن، بەتایبەتی بوونی ئێران لەنێو عێراق.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل جەختی لەوەكردۆتەوە، كە ئەوان لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ ئامادە بوونی ئێران لە عێراق و جێگیر كردنی مووشەكی زەوی بە زەوی لەم وڵاتە دەكەن كە توانای هەیە خاكی ئیسرائیل بپێكن.

ئارۆن وتیشی: ئێمە لە نزیكەوە چاودێری بۆ دزەی ئێران دەكەین و گرنگی بە عێراق دەدەین.

ئەو هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە ڕێكخراوی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی تاكوو یەك ساڵ بەر لە ئێستا هیچ گرنگییەكی بە عێراق نەدەدا.

 

 

ئـ . كـ