دانیمارك بنكەكانی حەشدی شەعبی بۆردومان دەكات

دوو شەممە, 24 ئەیلول 2018 15:54

 

 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای ئەنبار ڕایگەیاند، هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی.

(قاسم موسڵح) فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای عێراق لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕێكی سەربە حەشدی شەعبی وتویەتی: هێزەكانی دانیمارك كە بەشێكن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی قائیم لە ڕۆژئاوای عێراق بۆردومانی بنكەكانی حەشدی شەعبیان كردووە.

ئەو وتیشی، ئەم بۆردومانە لە نزیك بنكەی فەرماندەیی حەشد لە ڕۆژئاوای ئەنبار گیراوە.

موسڵح جەختی لەوەشكردەوە: كە هێزەكانی دانیمارك لە بنكەیەكی سەربازی لە بیابانی ڕۆژئاوای ئەنبار جێگیر بوون، ئێمە ئەم كارە بە هێرشێكی بە ئەنقەست دەزانین كە لەلایەن هێزە سەربازییە بیانییەكان كراوەتە سەر حەشدی شەعبی.

 

 

ئـ . كـ