دادگای فیدراَلی بڕیاری كۆتایی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات

چوار شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2018 09:39


ئەمڕۆ چوار شەممە، دادگای فیدراَلی عێراقی بڕیاری دا بە دەستنیشانكردنی سێ شارەزا تایبەت بە بڕیاردان لەسەر سكاڵای دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و ڕۆژی 6/11/2018 ی بۆ ئەو مەبەستە دیاری كرد.


ئیااس ساموك وتەبێژی فەرمی دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:"دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقیی بەسەرۆكایەتی دادوەر مدحەت مەحمود و ئامادەبوونی هەموو دادوەرەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە دانیشتنێكی ئەنجام داوە و چاوی خشاندۆتوە بەو داوایەی لەلایەن وەزیری نەوت لەبارەی دەرهێنانی نەوت لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، پێشكەشی كردووە".

ئاماژەی بەوەش دا، كە دانیشتنەكە، بەئامادەبوونی بریكارانی سكاڵاكەر و لایەنی سكاڵالێكراو، هەروەها بریكارانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەچوو.


ئاشكراشی كردووە دادگا بڕیاری دا، سێ شارەزا دیاری بكرێن بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی تەكنیكی: "سێ شارەزاكە لەلایەن، سەندیكای ئابوورینانسانی عێراق، سەندیكای جیۆلۆجییەكان و كۆمەڵەی ئەندازیارانی عێراق، كاندید دەكرێن و پشت بە شارەزاییان دەبەسترێت".

 

هەورەك دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی 6/ 11/ 2018، دوادەخرێت بۆ ئەوەی شارەزاكان ڕاپۆرتەكەیان، ئامادە بكەن.