لەم سنوورە داعش هێرش دەكات

دوو شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2018 19:11

 

 

فەرماندەیی سنوورەوانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی داعشیان لە سنوری سوریاو عێراق تێكشكاندووە.

بەپێی هەواڵێكی ئەخباری عێراق، فەرماندەیی سنوورەوانی ڕایگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی داعش لە تەمومژی كەش‌ و هەوا بۆ هێرش كردنە سەر هێزە عێراقییەكان سوودیان وەرگرتووە.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە: ئەندامانی داعش هەوڵ دەدەن تاكوو هێرش بكەنە سەر خاڵی سنووری عێراق لە ناوچەی قائیم لە سنوری عێراق و سوریا.

لە كۆتاییدا هاتووە: چەكدارەكانی داعش لەم ڕێگەوە دەیانویست بێنە ناو خاكی عێراق، بەڵام ڕووبەڕووی بەرگری هێزە عێراقییەكان بوونەوەو شكستیان هێنا.

 

 

ئـ . كـ