عەبادی: لە 16ی ئۆكتۆبەردا، دەستدرێژی نەكرایە سەر هیچ كەسێك

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 08:07

 


حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی رەتی دەكاتەوە لە 16ی ئۆكتۆبەردا هیچ كەسێك دەستدرێژی كرابێتە سەر ماڵ و حاڵی، پێشی وایە ئەو ڕۆژە ڕۆژی یەكسانی هەموو عێراقیەكانە.


حەیدەر عەبادی لە میانەی وتاری هەفتانەی خۆیدا بەشێكی قسەكانی تەرخانكرد بۆ باسكردنی ساڵرۆژی 16ی ئۆكۆتبەر و ووتی: ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر ڕۆژی كاری هەموو عێراقیەكانە لە سایەی عێراقێی یەكگرتوودا، هیچ كەس دەستدرێژی نەكرایە سەر، حكومەتی عێراقی كاریكرد لەسەر بنەمای یەكسانی هەموو هاوڵاتیانی عێراقی".


لە ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبەردا، پارتی و یەكێتی وەك دوو تۆمەتباری ئەو رووداوەی بووە هۆی لەدەستدانی زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستان، یەكتر تۆمەتبار دەكەن و ئۆباڵی ئەو ڕوداوە دەخەنە ئەستۆی یەكتری.