عێراق داوای گەڕاندنەوەی پەیكەرێكی سەدام حسێن لەئەردەن دەكات

یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 07:33

 

حكومەتی عێراق داوای لە ئەردەن كردووە پەیكەرێكی سەدام حسێنی ڕادەست بكاتەوە كە لە ساڵی 2003 بە ڕێگەی قاچاغ براوەتە ئەو وڵاتە.

 


بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "قەبەس "ی ئوردنی كە سەرچاوەیەك گواستویەتیەوە، ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە: حكومەتی عێراق داوای لە حكومەتی ئەردەن كردووە پەیكەرێكی سەدام حسێن كە لەو وڵاتەیە ڕادەستبكاتەوە كە لە ساڵی 2003وە بە رێگەی قاچاغ براوەتە ئەردەن و حكومەتی ئەو وڵاتە دەستی بەسەردا گرتوە و پارێزگاری لێكردوە.

 


جێگای ئاماژەبۆكردنە سەدام حسێن لە ساڵی 1937 تاوەكو 2003 چوارەم سەرۆك كۆماری عێراق بوەو لە 20ئازاری 2003دا ئەمریكا یەكەم گورزی سەربازی دا لە عێراقداو لەدوای ئەوەی لەماوەی دەسەڵاتیدا سەدام حسێن چەندین تاوانی دژی خەڵكی وڵاتەكەی بەتایبەتی گەلی كورد ئەنجامداوە، دوای چەندین دانیشتنی دادگا لە ساڵی 2006 لە سێدارەدرا.

 

 

 

 

 

س ب