وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕێژه‌ی هه‌ژاری ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش ئاشكرا ده‌كات

دوو شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2018 11:27

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ ئه‌نجامی ڕووپێوێكی مه‌یدانیدا ڕێژی هه‌ژاری ئه‌و ناوچانه‌ دیاریده‌كات كه‌ له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش ئازادكراون ، له‌ راگه‌یه‌نراوێكداهاتووه‌  رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش زیاتره‌ له‌ %40.

هاوكات عه‌بد زه‌هره‌ هینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تێكڕای رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له‌ له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار له‌سه‌دا 40 زیاتره‌.

له‌ ده‌ره‌نجامی ڕاپۆرتی ناسراو به‌ “یارمه‌تی جیهانیی مرۆیی ٢٠١٨” نیشان ده‌دات كه‌ زیاتر له‌ ٢ میلیارد كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ بارودۆخێكی خراپی گوزه‌ران ده‌ژین و ٧٥٣ میلیۆن كه‌سیش له‌گه‌ڵ هه‌ژاری مۆتڵه‌ق و بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان ده‌جه‌نگن.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بارودۆخی پێوه‌ندیدار به‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست قاتوقڕی، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان و هه‌روه‌ها ڕووداوه‌ سرووشتییه‌كان، ده‌ناڵێنن، هه‌موو ساڵێك له‌ ڕۆژی جیهانیی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ی زاینیی ناچاربوون كه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێڵن، به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار كه‌س گه‌یشتووه‌ته‌، ٦٨ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س.





ف.ق