بزانه‌ جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكی ناوی چ شارێكی كوردستانی كردۆته‌ تابڵۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی

چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 11:23

 

جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكی خانه‌نشین كراو ، له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك راوێژكار له‌ ریزی پێشمه‌رگه‌ كاری كردوه‌ له‌ شه‌ری دژ به‌رێكخراوی تیرۆرستی داعش ، كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی فلۆریدا ده‌ژیت ، ناوی شاری كه‌ركوكی كردۆته‌ تابڵؤی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی .

 ماڵه‌په‌ری سۆمه‌ریه‌ نیوز ئاشكرای كردوه‌، (ئیرنی ئۆدینۆ ) جه‌نه‌راڵی ئه‌مه‌ریكی خانه‌نیش كراو له‌لاپه‌ره‌ی تایه‌بتی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی ماری ئۆدینۆ كه‌له‌پاڵ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی وه‌ستاوه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر تابڵۆكه‌ی وێنه‌ی كه‌ركوكی نوسیوه‌ .

 ئۆدینۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه‌ بۆیه‌كێك له‌كاندی كۆماریه‌كان بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگرێس  گرتوه‌.

ن.ش 

ن.ش