عادل عەبدولمەهدی: عێراق بەشێك نییە لەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێندراوە

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 07:57

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بێ لایەنی عێراق لە ململانێكانی ناوچەكەدا لە سزا سەپێندراوەكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا بەخشراوە.

 


عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا لە بەغدا سەبارەت بە سزاكانی سەرئێران و كاریگەری لەسەر عێراق، ڕایگەیاند: عێراق بەشێك نییە لەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، چونكە لە ململانێی هەرێمیدا لایەنگر نییە.

 

 

جێگای ئاماژەبۆكرنە لەئێستادا عێراق بەشێوەیەكی گشتی پشت بە بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەگەڵ توركیا و ئێران دەبەستێت و لەگەڵ بونی كێشە لەسنوری یەكێك لەو وڵاتانەدا نرخی شمەك و كاڵاكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ناسەقامگیری ئابوری دروست دەبێت.

 

 

 

س ب