پەرلەمانی عێراق پرسی لەناوچونی بەكۆمەڵی ماسی تاوتوێ دەكات

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 09:52

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوەو پرسی لەناوچونی بەكۆمەڵی ماسی و چەند تەوەرێكی دیكە تاوتوێ دەكات.


بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو لە كۆبونەوەكەدا بەئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی و ژینگە و كشتوكاڵ پرسی لە ناوچوونی بەكۆمەڵی ماسی و چەند تەوەرێكی دیكە تاوتوێ دەكرێت.


هەر لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاری بابل دەخرێتە دەنگدانەوە وپێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانیش تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەیە.

 

 

 

 

 

س ب