سەلیم جبوری لە سەرۆكی پەرلەمانەوە دەبێتە گەورترەین بەرپرسی سەربازی

یەک شەممە, 11 تشرینی دووەم 2018 13:01


ئاژانسی هەواڵی ڕوسی ئاشكرای دەكات هێزە سونیەكان، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری عێراقی كە یەكێكە لە پۆستە باڵا سەربازیەكان لە عێراقدا.


ئاژانسی سپۆتینكی ڕوسی بڵاویكردەوە، سەلیم جبوری لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا كەسێكی پێشوازی لێكراوە و ئێستا سونەكان دەیانەوێت ببێتە وەزیری بەرگری عێراقی.


ئاماژەی بەوەكردووە كە 50 پەرلەمانتاری سونە یاداشتێكیان پێشكەش بە محمد حەلوبسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە و سەلیم جبوریان وەك كاندیدی وەزیری بەركری ناساندووە.


هەروەك ئاژانسەكە پێی وایە سەلیم جبوری لەماوەی دەسەڵاتیدا توانیویەتی پەیوەندی بتەوی سێ سەرۆكایەتیەكە دروست بكات و سەرەڕای دروستكردنی متمانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و عەرەبیدا.