لە ئەنبار ئەفسەرێك و هەشت كەس لە ماڵێكدا كوژران

سێ شەممە, 13 تشرینی دووەم 2018 07:17

 


بە هۆی هێرشێكی چەكداری بۆ سەر ماڵێك لە قەزای كەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار، ئەفسەرێكی سەر بە حەشد و هەشت كەسی دیكە كوژران.


بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی، شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێك لە قەزای كەرمە دەچنە نێو ماڵی شوعەیب حەزماوی ئەفسەری حەشدی عەشایری كەرمە و دەستبەجیچ بەهۆی دەستدرێی گولەوە ئەفسەرەكە و هەشت كەسی دیكەش دەكوژن كە هەندێكیان هاوڵاتی مەدەنین.


ماوەیەكە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوەیەكی سونە نشین بە شێوەیەكی بەرچاو جموجوڵ و چالاكیەكانیان دەستپێكردۆتەوە و بەوهۆیەوە ڕۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكێك لە تەوەرەكانی دانیشتنەكەی تایبەت كردبوو بە پرسی تاوتوێكردنی دۆخی موسڵ.