به‌به‌ڵگه‌ خه‌رجیه‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق بزانه‌

چوار شەممە, 14 تشرینی دووەم 2018 12:04
ماڵپه‌ڕێكى عێراقى خه‌رجى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ بۆ ساڵى 2019  بۆیان دیار كراوه‌.
ئه‌حمه‌د جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، به‌ڵگه‌ی خه‌رجى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى عێراق، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی  ئاشكرا كردوه‌ كه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 بۆیان دیار كراوه‌.
 
خه‌رجیه‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ،  سه‌رۆكایه‌تى كۆمار خه‌رجییه‌كه‌ى بریتییه‌ له‌ (53) ملیار و (784) ملیۆن و (364) هه‌زار دینار. سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت خه‌رجییه‌كه‌ى بریتییه‌ له‌  (578) ملیار و (226) ملیۆن و (921) هه‌زار، دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران  كه‌ به‌ ئه‌میندارێتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ناو ده‌برێت (125) ملیار و (856) ملیۆن و( 113) هه‌زار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه‌،سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان (240) ملیار و (246) ملیۆن و (959) هه‌زار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه‌.
 
جبوری لیستی خرجیه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ :