ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

21/11/2018 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، كە هەردوو بابەتی پڕۆژە یاسای بودجەو یەكلاكردنەوەی هەشت وەزارەتەكە، گرنگترین ئەو بابەتانە دەبن كە پێویستە پەرلەمان یەكلایان بكاتەوە. 

سەبارەت بەكۆبوونەوەكەش پەرلەمانتارانی كورد رایدەگەیەنن: بۆ رەچاوكردنی داخوازی پێكهاتەكان لەپڕۆژە یاسای بودجەدا، هەردوو لیژنەی دارایی پەرلەمان ‌و لێژنەی حكومەت بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی، لەسەر پرسی بودجە كۆدەبنەوە.

 

 

ئـ . كـ