حەشارگەیەكی چەك لەسنووری دووز دۆزرایەوە

21/11/2018 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەخۆرئاوای شارۆچكەی دووزخورماتوو هێزە ئەمنییەكان ئەمبارێكی شاراوەی چەكیان دەستبەسەردا گرتووە.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ هێزەكانی فەوجی سێی مغاویری ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەددین هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان ئەنجامداوەو حەشارگەیەكی چەكیان دۆزیوەتەوە.


بەپێی زانیارییەكان، حەشارگەكە كەوتۆتە ناوچەی زەرگەی خۆرئاوای شارۆچكەی دووزخورماتوو، تێیدا گولەهاوەن و بۆمبی چێندراوو پشتێنی بۆمب ڕێژكراوی تێدا بووە.

 

 

ئـ . كـ