به‌رهه‌م صالح هه‌ره‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات

سێ شەممە, 27 تشرینی دووەم 2018 13:29

 به‌هۆی دابەشکردنی هەشت وەزارەتەکەی تری عێراق لە بەغداد بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق هەڕەشه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی راگەیاندوه‌ " دوای ئەوەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی عادل عەبدول مەهدی دەکات و بەناوی بەرزانییەوە پێی رادەگەیەنێت، نابێت هیچ وەزیرێکی یەکێتی لە کابینەکەیدا بێت، عادل عەبدول مەهدی پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە دەکات پێی رادەگەیەنێت لەبەر تێکنەچونی دۆخی سیاسیی لە عێراق کاندیدەکەی یەکێتیان بۆ پۆستی وەزیری داد سڕێوەتەوە".

سەرچاوەکەی یەکێتی بە "سپی"وتوه‌، لەوەڵامی ئەو پەیوەندییەی عادل عەبدول مەهدی دا، بەرهەم ساڵح بە عەبدوڵ مەهدی راگەیاندووە، کە ئەگەر وەزیر نەدەنە یەکێتی ئەوا یەکێکش بۆ شوێنی من دابنێن و نایەمەوە بەغداد".